بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنوورەکانی بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

١٠ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٦:٤٤

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مۆرڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٣١ی مەی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بڕوێشکانێی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “محەمەد سادقی” ناسراو بە “حەمە بۆر” و خەڵکی سەقز ڕاگەیاندووە کە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی شاری بانە کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢١دا لانیکەم ٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە