بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە سنووری بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە سنوورەکانی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٢٣ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١١:١٤

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە سنوورەکانی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێـشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٣ی جولای ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری یڕوێشکانێی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریدنار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “سەید ڕەوان تیسۆ’ تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی پیرانشار ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە