بریندار کردنی هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە بە گومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاخ + فیلم

بریندار کردنی هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە بە گومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاخ + فیلم

12:13 - 19 September 2019

 

هەنگاو: هێزە ئینتزامییەکانی حکسومەتی ئێران لە شاری سنە، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە و شۆفێرەکەیان بریندار کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانان (١٨ی سێپتامبری ٢٠١٩)، هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە شەقامی مەلاوەیسی و لە بەرانبەر مزگەوتی مەلاوەیسی شاری سنە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە و شۆفێرەکەیان بە سەختی بریندار کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سنە ناسنامەی ئەو شۆفێرە بریندارەی “نیما ئەهوەن” دانیشتووی گەڕەکی حاجی ئاوای سنە ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە گوومانی هەڵگرتنی کەلو پەلی قاچاخ لەلایەن هێزە ئینتزامیەکان دراوەتە بە ر دەسترێژی گوللە و لاقی بە سەختی پێکراوە.