برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

١٦ خەرمانان ٢٧٢١، ١٢:٠٤

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٦ی سێپتامبری ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بروێشکانێ سەر بە شاری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر لە بریندار بوون.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی "سدیق تیکابی" تەمەن ٥٥ ساڵ  خەڵکی سەقز و "خەبات سادقی" تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی دەرەویانی سەروو سەر بە شاری سەقز ڕاگەیاندووە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی لە شاری بانە گوازراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە