برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانه

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی بانه لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

٢٧ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٢٢:٢٠

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی بانه لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (١٦ی مارسی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە “سەلام ماڵتە” و “بێستوون محەمەدپوور” ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێستوون محەمەدپوور دەستی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە