برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

٢٢ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ٠٩:٤٩

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک پێکراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پاوە ڕایگەیاند کە لە ئاکامی تەقەی ئەو هیزانە کۆڵبەرێک ی خەڵکی گوندی جۆجاڕی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ”وەزیر وەیسی“ بە سەختی بریندار بووە کە ئێستا لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی ”محەمەد“ لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە