برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە لە سنورەکانی کوردستان

هەنگاو: دوو کۆڵبەری دیکە لە سنوری ئورمیە و بانە بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانیەکان گوازراونەتەوە.

١ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٠٩:٥٨

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری دیکە لە سنوری ئورمیە و بانە بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانیەکان گوازراونەتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممە(٣١ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ٢٠ ئاوریلی ٢٠١٩) کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی ”فەردین ئەحمەدی“ کوڕی محەممەد لە کاتی کۆڵبەری لە سنورەکانی بانە بە هۆی کەوتنە بەربوونەوە لە بەرزایی، بریندار بووە.

لە لایەکی دیکەوە و لەماوەی رۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی خەڵکی ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە بە ناوی”شەمسەدین حاجیزادە” کوڕی عوبەید بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار و لە ناوەندە دەرمانیەکانی ئورمیە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە