برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە لە سنوورەکانی نەوسوود

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

١١ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٩:٤٦

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٣٠ی دێسامبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی هەنگی سنووریی ئێران لە سنوورەکانی شارۆچکەی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری نەوسوود ڕایگەیاند کە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی نیسانەی نەوسوود بە ناوی ”پەیام سوهرابی“ دەستی بە سەختی بریندار بووە. ئەو کۆڵبەرە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ نەشتەرگەری بۆ کراوە.
 

هەروەها، ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانبار (٢٦ی دێسامبر)، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ”ڕەزا محەمەدی“ لە سنوورەکانی نەوسوود بە سەختی بریندار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە