برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کۆڵبەر لە کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

٧ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٠٧:٥٥

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کۆڵبەر لە کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی رێبەندانی ٢٧١٩(٢٦ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی قەندیل لە شاری پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەسعەد پیری” کوری ئەحسەن بە سەختی بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە کراوە.

لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەڵماس و سەردەشت بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە “سالار رەحمانی” تەمەن ٢٣ ساڵ، کوڕی محەمەد و هەروەها “مەحیەدین عەزیزی” کوڕی عەزیز ڕاگەیاندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە