برینداربوونی سێ کۆڵبەر کە یەکێکیان تەمەنی ١٨ ساڵە لە شارەکانی سەوڵاوا، بانە و ماکۆ

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو سێ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیاوه بریندار کران.

١٦ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٤:٣٠

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو سێ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران  و تورکیاوه بریندار کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی جۆزەردان (٦ی ژوەنی ٢٠٢١) کۆڵبەرێک بە ناوی سۆران قادری تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری تەتە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران بە سەخی بریندار کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە سمتی پێکراوە لە ئێستا بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری مەریوان گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردان کۆڵبەری تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی گوندی "دەیم قشلاق" سەر بە شاری ماکۆ بە ناوی یوسف فەرجامی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی تورکیا بە سەختی بریندار بووە بۆ دەرمان ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی ئەو شارە کراوە.

هەروەها، رۆژی سێشەممە ١١ی جۆزەردان ١ی ژوئەن کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی بانە بە ناوی "سەرکەوت میرزایی" لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە لەلایەن چەکدارانی ئێرانی راوەتە بەر لێدان و کوتان و بە چەقۆ و سەر نەیزە دەستی بریندار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە