برینداربوونی کاسبکارێکی خەڵکی مەریوان لە کرماشان

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی مەریوان بە ەتقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کرماشان بە سەختی بریندار بووە و هەتا ئێستا سێ جار

٢٨ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ٠٦:٤٥

 

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کرماشان بە سەختی بریندار بووە و هەتا ئێستا سێ جار نەشتەرگەری بۆ کراوە و بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە کە چاویان پێی بکەوێت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزە ئینتزامییەکانی کرماشان بە گومانی هەڵگرتنی شت و مەکی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ کردووە و شۆفیرەکەیان بە سەختی بریندار کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە کرماشان ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی تەقەی هێزە ئینتزامییەکان شۆفیری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی :ئیسماعیل نەورۆزی“ تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی کانی دینار سەر بە شاری مەریوان بە سەختی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیسماعیل نەورۆزی سێ گوللەی بەر کەوتووە و هەتا ئێستا لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان سێ جار نەشتەرگەری بۆ کراوە.
سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی نەورۆزی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە هێزە ئینتزامییەکان هەتا ئێستا ئیزنیان نەداوە کە هیچ یەک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئیسماعیل چاوی پێ بکەوێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە