برینداربوونی ٨ کۆڵبەری خەڵکی بانە لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا

هەنگاو: هەشت کۆڵبەری خەڵکی بانە لە ڕووداوێکی هاتووچۆ بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارە گوازرانەوە.

٢٧ خەرمانان ٢٧١٨، ١١:٢٣

 

هەنگاو: هەشت کۆڵبەری خەڵکی بانە لە ڕووداوێکی هاتووچۆ بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارە گوازرانەوە.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە(٢٦ی خەرمانان ١٧١٨/ ١٧ی سپتامبر ٢٠١٨)، بە هۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تویوتا و پژۆ لە جاددەی کەریم ئاوای شاری بانە، هەشت کۆڵبەر بریندار بوون.

ماڵپەڕە خۆجێیەکان ناسنامەی ئەو هەشتە کۆڵبەرەیان ” ع.ح ، ئا.غ ، ب.ع ، ا.ز ، م.ح ، ب.غ ، ک.و ، ر.ز “ راگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو هەشت کۆڵبەرە بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی بانە گوازراونەتەوە و باری تەندروستییان جێگیرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە