برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٣٠ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ٢١:٠٤

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) کۆڵبەرێک بە ناوی “سەلاحەدین عەلی وەیسی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەلاحەدین عەلی وەیسی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانییە و بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشتر و لە مەودای نزیکەوە کراوەتە ئامانج.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە