برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری ئورمیە

هەنگاو: کۆڵبەرێكی خەڵکی ئورمیە لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٣١ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٠:٥٦

 

هەنگاو: کۆڵبەرێكی خەڵکی ئورمیە لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی گەلاوێژ(٢١ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی سنووری سیارکی ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.

بە هۆی ئەو تەقە کردنەوە کۆڵبەرێک بە ناوی “سادق ئەورازی” کوڕی هاروز و خەڵکی ناوچەی برادۆستی ئورمیە بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە بۆ دەرمان و پێڕاگەیشتنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکانی ئورمیە کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە