برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە

11:40 - 5 May 2021

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٥ی مەی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەنۆڕی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی پێکراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی “مەسعوود محەمەدی” خەڵکی گوندی نەنۆڕ ڕاگەیاند کە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاوریلی ٢٠٢١دا، لانیکەم ٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ١٦ی دیکەش بریندار بوون.