برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری ئورمیە

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ دوایین ڕۆژی وەرزی هاوین، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

١ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٠:٥٩

 

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ دوایین  ڕۆژی وەرزی هاوین، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧١٩(٢٢ی سێپتامبری ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار کراوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە “شەفیع حەمیدی “کوری هاشم و خەڵکی گوندی خانیک ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لاقی بریندار بوە و ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکانی شاری ئورمیە کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە