بریندارکرانی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٦ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٠٩:٢٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٢٥ی ژانویەی ٢٠٢٢)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی میلاد ڕۆستەمی تەمەن ٢٦ ساڵ بریندار کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، میلاد ڕۆستەمی بەبێ ئەوەی ئاگادار بکرێتەوە تەقەی لێ کراوە و سکی بە سەختی بریندار کراوە. ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری پاوە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناوبراو جێگیر ڕاگەیەنراوە.

جێگای ئاماژەیە کە میلاد ڕۆستەمی خەڵکی گوندی «حەشمیر» ی سەلاسی باوەجانییە و دەزگیران دارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە