بورهان کەمانگەر حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامانی گرووپی مۆسیقای ”کۆڕاڵ“ی کامیاران بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردس

٢٣ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٩:٠٧

 

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامانی گرووپی مۆسیقای ”کۆڕاڵ“ی کامیاران بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، دانیشتنی دادگا بورهان کەمانگەر، یەکێک لە ئەندامانی گرووپی مۆسیقای کۆڕاڵ“ لە لقی یەکی دادگای شۆڕسی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر ”سەعیدی“ بەڕێوە چووە و ناوبراو لە ئەنجامدا بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

ئەو حوکمە ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی خەزەڵوەر (١٤ی دێسامبر) بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە. جێگای ئاماژەیە کە بورهان کەمانگەر لە کاتی دانیشتنی دادگا لە هەبوونی مافی پارێزەر بێ بەش بووە.

بورهان کەمانگەر ڕۆژی سێشەممە ١٥ی گەلاوێژ (١٦ی ئاگۆست)ی ئەمساڵ لەگەڵ چەند کەسی دیکەی خەڵکی کامیاران دەستبەسەر و پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە