بێکاری و هەژاری گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەکی کوردی لێکەوتەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ئورمیە کە بە هۆی هەژاری و بێکاری هەوڵی داگرتنی کابڵی

١٢ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٢:٥٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ئورمیە کە بە هۆی هەژاری و بێکاری هەوڵی داگرتنی کابڵی کارەبای دابوو، بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٣٠ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ”نازناز“ی ئورمیە بە ناوی ”ن . ن“ لەکاتی داگرتنی کابڵی کارەبا بە هۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەست داوە.

تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە کە ناسنامەکەی لای هەنگاو پارێزراوە، ڕۆژی ڕابردوو دوای ٢٤ کاتژمێر لە سەر تیرێکی کارەبا دۆزراوەتەوە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە پزیشکی دادوەریی ئورمیە ڕاگیراوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

بە هۆی هەژاری و بێکاری لە زۆربەی ناوچەکانی ئێران بەتایبەت کوردستان و بەرپرسیار نەبوونی حکوومەت لە دۆخی خەڵک، بەشێکی خەڵک بۆ دابین کردنی بژێوی خۆیان ناچار بە هێندێک کاری مەترسیدار دەبن کە زۆرجار بە نرخی گیان لە دەست دانیان تەواو دەبێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە