بەنکراوێکی سیاسی پێشوو لە شنۆ دەستبەسەر کرایەوە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی پێشووی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٢٥ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٣:٤٣

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی پێشووی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “سەید نەجمەدین حوسێنی” هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی سەید نەجمەدین  حوسێنی نەزانراوە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە سەید نەجمەدین حوسێنی پیشتر بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت سزای سێ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو و دواتر بە مەرج لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە