تەحسین دادڕەس لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی مەریوان کە پێشتر سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بەر لێبوردنی دەزگای دادوەری

١٣ جۆزەردان ٢٧٢١، ٢٠:٣٨

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی مەریوان کە پێشتر سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بەر لێبوردنی دەزگای دادوەریی ئێران کەوت و لە بەندیخانە ئازاد بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٣ی ژوئەنی ٢٠٢١)، تەحسین دادڕەس، بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەریوان دوای تەواو کردنی زیاتر لە نیوەی ماوەی بەندکرانەکەی کە ٦ سال بوو، بەر لێبوردنی دەزگای دادوەریی مەریوان کەوت و لە بەندیخانە مەریوان ئازاد بوو.

تەحسین دادڕەس ت خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی مەریوان، رۆژی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧١٧( ٣٠ی نوامبری ٢٠١٧) لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و لەو کاتەوە لە بەندیخانە ڕاگیرابوو.

ناوبراو دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی " ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە ئەو سزایە لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ شەش ساڵ کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە