پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٧ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٩:٥٦

هەنگاو؛ دووشەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی حوسێن بایزیدی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێرەکانی سەرەتایی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٦ی مەی ٢٠٢٤)، حوسێن بایزیدی خەڵکی پیرانشار، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی بەبێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری لەلایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسترایەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپورتە لە هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتی وەپاڵدراو، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

بە پشتیەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەکانی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی ئەپریلی ٢٠٢٤ لانی کەم ١٣٤ هاووڵاتیی لە سەراسەری ئێران دەستبەسەرکراون کە ٦٣ کەسیان بەرابەر بە ٤٧% هاووڵاتیی کورد بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە