دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی هادی یووسف پوور چالاکی مەزهەبی خەڵکی پیرانشار

١٧ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ٢٠:٤٧

هەنگاو؛ دووشەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

بە تێپەڕ بوونی نزیکی یەک هەفتە لە دەستبەسەرکرانی هادی یووسف پوور، چالاکی مەزهەبی کورد و خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، هیچ زانیارییەکی لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی هادی یووسف پوور لە چالاکانی مەزهەبی کورد لە شاری پیرانشار و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو بەردەستدا نییە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی یووسف پوور، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری و بە درووستکردنی کەشێکی تۆقێنەر ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. هەروەها ئەم هێزانە ماڵی هادی یووسفپووریان پشکنیوە.

هادی یووسف پوور ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (١ی مەی ٢٠٢٤) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە