تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییەی کە لە ئەنجامی بوردمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا کوژرابوون، دۆزرایەوە

هەنگاو: تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییەی خەڵکی شاری شنۆ کە چوار ڕۆژ پێش لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا لە بەرزاییەکانی خواکورک کوژرابوو.

١٢ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٨:٥١


هەنگاو: تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییەی خەڵکی شاری شنۆ کە چوار ڕۆژ پێش لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا لە بەرزاییەکانی خواکورک کوژرابوون، لەلایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١ی مەی ٢٠٢٠)، تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییەی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ”فاخیر تازەوارد“ تەمەن ٣٥ ساڵ و ”ڕەشید پیرۆتی“ تەمە ٣٦ ساڵ، دوای چوار ڕۆژ لە بەرزاییەکانی خواکورکی هەرێمی کوردستان دۆزرایەوە.


ئەو دوو لاوە کە مەبەستی کۆکردنەوەی گژ و گیانی بەهاری چوبوونە بەرزاییەکانی خواکوورک، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٠( ٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، لە ئەنجامی بوردمانی فرۆکە شەڕکەرەکانی تورکیە گیانیان لە دەست دابوو.

شایانی باسە بەرزاییەکانی خواکورک لە نێوان شارەکانی ئورومیە لە رۆژهەڵات، سۆران لە باشوور و هەکاری لە باکووری کوردستان هەوڵکەوتووە. ئەو شوێنەی کە بوردمان کراوە بەشێک لە خاکی هەرێمی کوردستانە و هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەو ناوچەیە بوونیان هەیە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە