حوسێن گەردشی یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی بۆکان بۆ ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی حەوتووی ڕابردووی کوردستان لە شاری بۆکان، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە گوازرایەوە.

٢٦ بەفرانبار ٢٧٢٠، ٠٤:١٠

 

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی حەوتووی ڕابردووی کوردستان لە شاری بۆکان، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە گوازرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوسێن گەردشی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە ڕۆژی شەممە و هاوکات لە گەڵ شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوو، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە گوازراوەتەوە.

حوسێن گەردشی ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٩ی ژانویەی ٢٠٢١)، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای بۆکان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە ماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کەرەستە تایبەتییەکانی وەکوو مۆبایل، لەبتۆب و کتێبەکانیدا گرتووە.

دوای یەک حەوتوو لەدەستبەسەر کرانی حوسێن گەردشی و سەرباری بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، ئەوان هەتا ئێستا نەیانتوانیوە کە لەگەڵ حوسێن پەیوەندی بگرن و ئەمەش نیگرانی لای بنەماڵەکەی دروست کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە