خراپبوونی کەرەستەی کایەی پارکی منداڵی سنە گیانی منداڵێکی ئەستاند

خراپبوونی کەرەستەی کایەی پارکی منداڵی سنە گیانی منداڵێکی ئەستاند

13:10 - 29 May 2018

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو منداڵێکی خەڵکی سنە بە هۆی کۆن بوونی کەرەستەیەکی یاریەکانی پارکێکی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی یەکشەممە (٦ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٢٧ی مەی ٢٠١٨)، منداڵێکی خەڵکی سنە بە ناوی “سەید محەمەد فەتاحی) لە کاتی یاری کردن لە پارکی منداڵانی ئەم شارە بە هۆی وەرگەڕانی دەزگایی یارییەکە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی شایەتحاڵان، ئەم رووداوە بە هۆی وەرگەڕانی یاری چەرخو فەلەک ڕووی داوە و وەرگەڕانەکەش بۆ کۆن بوون و لە کار کەوتوویی یارییەکە دەگەرێنەوە.

هەرچەند بەرپرسانی ئەم پارێزگایە کورژرانی ئەم منداڵەیان پشت ڕاست نەکردووەتەوە بەڵام یەکێک لە خزمەکانی بنەماڵەی محەممەد وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە  بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی وت کە ”بنەماڵەی فەتاحی هەرەشەیان لێ کراوە کە لەبارەی کوژرانی کوڕەکەیان لەگەڵ میدیاکان وتووێژ نەکەن.“

دوای ئە وڕووداوە، بەهەمەن ئینتزاری، بەرپرسی چاوەدێری ئاندازیاری ئێران بەشی کوردستان، لە وتووێژ لەگەڵ میدیای حکومەتی ”تەسنیم” وتوویە کە شاری یاری منداڵان نا ئیستاندارد و مەترسیدارە.