دەستبەسەرکردن و ئازادکردنی منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە پیرانشار

منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی ماردین گاگەشی کە ڕۆژی ڕابردوو بە هەۆی ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی ن

٢٨ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٦:٥٢

هەنگاو: دووشەممە، ٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣

منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی ماردین گاگەشی کە ڕۆژی ڕابردوو بە هەۆی ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای ٢٤ کاتژمێر بە لێوەرگرتن بەڵێننامە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٣)، ماردین گاگەشی، تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، پاش دەستبەسەرکران و ڕاگرتنی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر و هەروەها لێوەرگرتنی بەڵێنی نووسراوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات، بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە.

ڕۆژی ڕابردوو ماردین گاگەشی لە کاتی گەڕانەوەی لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لەو شارە، لە شامێکی پیرانشار و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە