خوکوشتنی ژنێک و کچێکی مێرمنداڵ لە قوتوور و پیرانشار

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێک و کچێکی مێرمندال لە شارەکانی قوتوور و پیرانشار سەر بە پارێزگای ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٨ خەرمانان ٢٧١٩، ١٢:٢٨

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێک و کچێکی مێرمندال لە شارەکانی قوتوور و پیرانشار سەر بە پارێزگای ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی ”دەڵاوان“ی پیرانشار بە هۆی کێشەی خێزانی و لە رێگای بەکارهێنانی چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پیرانشار ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ١٦ سالەی ”ئیلهام مێهری دەڵاوان“ ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە،ڕۆژی سێشەممە ٥ی خەرمانان (٢٧ی ئاگۆست)، ژنێکی خەڵکی قوتوور ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری قوتوور ناسنامەی ئەو ژنەی ”لەیلا محەمەد لوو“ ڕاگەیاندووە. ناوبراو بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی و  گیرۆدەبوونی هاوژینەکەی بە ماددە هۆشبەرەکان خۆی کوشتووە.

جێگای ئاماژەیە کە ژنی یەکەمی ئەو پیاوەش ١٢ ساڵ بەر لەئێستا خۆی کوشتبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە