دایکی سێ کچ بە هۆی نەبوونی منداڵی کوڕ لەلایەن شووەکەیەوە کوژرا

ژنێکی گەنجی خەڵکی شارۆچکەی گاوارە سەر بە شاری داڵاهۆ لە پارێزگای کرماشان بە ناوی گوڵجەمین نەجەفی تەمەن ٤٦ ساڵ لەلایەن شووەکەیەوە و بە بیانووی ئەوەی کە مندا

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٥:١٧


هەنگاو: دووشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

ژنێکی گەنجی خەڵکی شارۆچکەی گاوارە سەر بە شاری داڵاهۆ لە پارێزگای کرماشان بە ناوی گوڵجەمین نەجەفی تەمەن ٤٦ ساڵ لەلایەن شووەکەیەوە و بە بیانووی ئەوەی کە منداڵی کوڕی نابێت، بە شێوەیەکی هۆڤانە کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم ژنە کە دانیشتووی گوندی بان وەی بوون ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٠ی جولای ٢٠٢٢) کوژراوە و دوای ٨ ڕۆژ هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە بڵاوی دەکاتەوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە، گوڵجەمین نەجەفی کە دای سێ کچ بووە، بە بیانووی ئەوەی کە منداڵی کوڕی نەبووە بەردەوام لەلایەن شووەکەیەوە بێ ڕێزی پێکراوە و ئازار دراوە و دواجار گوڵجەمین ماوەیەک پێش کوژرانەکەی تۆراوە و چووەتەوە ماڵ باوک و دایکی خۆی.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەست هەنگاو کەوتووە، لەو ڕۆژەدا عەلی ئاقا ڕەزایی هاوژینی گوڵجەمین چووەتە ماڵ خەزووری و ناوبراوی بردووەتەوە بۆ ماڵ و دواتر شتێکی ڕەق و سەختی لە سەری داوە و کوشتوویە.

سەرچاوەکانی هەنگاو باسیشیان لەوە کردووە کە عەلی ئاقا بە مەبەستی بەلاڕێدابردنی بابەتەکە تەرمی هاوژینەکەی بردووەتە جادەیەکی کەم هاتووچۆ و بە ئۆتۆمبێل بە سەر سەریدا ڕۆیشتووە و دواتر بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە کاتی ڕۆیشتن دەرگای ئۆتۆمبێلەکە ئاوەڵا بووە و گوڵجەمین کەوتووەتە خوارەوە و سەری کەوتووەتە بەر تایە(لاستیک)ی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە و کوژراوە.

جێگای ئاماژەیە کە عەلی ئاقا ڕەزایی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی پۆلیس دەستبەسەر کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە