دوو هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان حوکمی حەوت ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکان حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

٢٤ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٣:١٢

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکان حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧١٩ ( ١٣ی ژانویەی ٢٠٢٠)، موبین مورادی خەڵکی کرماشان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی ”هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران“ بەسەر ناوبراودا سەپاوە.

موبین مورادی لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”فەرهاد مەجیدزادە“ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە هەمان تۆمەت حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە