دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی پیرانشاری بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە

هەنگاو: دوو چالاکی مەزهەبی خەڵکی پیرانشار کە چوارمانگ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

١٢ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٤:٣١

 

هەنگاو: دوو چالاکی مەزهەبی خەڵکی پیرانشار کە چوارمانگ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرانەوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو بەندکراوی مەزهەبی بە ناوەکانی "ئەنوەر مامعەلی" و "عەبدوڵعەزیز ڕەسووڵی" بۆ بەندی ٢-١ی بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازراونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٣١ی مەی ٢٠٢١) لەگەڵ برای عەبدوڵعەزیز بە ناوی سەتار ڕەسووڵی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەنییەکانی ئورمیە گوازرانەوە.

ئەنوەر مامعەلی و عەبدوڵعەزیز ڕەسووڵی دوای سێ مانگ دەستبەسەرکران بۆ بەندی قەرەنتینە بەندیخانە ئورمیە گوازراونەتەوە و دوای یەک مانگ مانەوە لە قەرەنتینە براونەتەوە بەندی ١-٢ی بەندیخانەی ئورمیە.

سەتار رەسووڵی دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە ئازاد کراوە.

ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی ئەندامەتی لە گروپە سەلەفییەکانیان خستووەتە پاڵ ئەنوەر مامعەلی و عەبدوڵعەزیز ڕەسووڵی.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە