دوو پیاو و ژنێک لە ئیلام بە هۆی هەژارییەوە خۆیان کوشت

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای ئیلام کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢٦ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٤:٠٤

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای ئیلام کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ١٧ی امرسی ٢٠١٩)، هاوولاتییەکی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”عەلی میر میرانی“ کە باوکی منداڵێکیش بووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە ئیلام ڕایگەیاند کە ئەو هاووڵاتییە کوردە بە هۆی هەژاری و دەستکوردی و بە کەڵک وەرگرتن لە چەک خۆی کوشتووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی ڕابردوو (٢٥ی ڕەشەممە / ١٦ی مارس)، ژنێکی تەمەن ٣٨ سال بە ناوی ”مینا شەهیدی“  بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە خۆی هەڵواسیوە. ناوبراو خێزاندار و دایکی ٣ منداڵ بووە.

هەروەها، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شاری مێهران بە ناوی ”ئومید ۆەیدەری“ بە هۆی هەژاری و بێکاری و لە ڕێگای خواردنەی حەبی برنجەوە خۆی کوشتووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە