دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی پیرانشار بە بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بەبارمتە ئازاد کران.

٣٠ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٦:١١

 

هەنگاو: حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بەبارمتە ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١  (٢٠ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، جەهانگیر ساغەرنیا و خەبات خەتیاڵ دو وچالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی پیرانشار دوای پێنج ڕۆژ بەندکران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کران.

ئەم دوو کەسە ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی پیرانشار و هەروەها کافەکتێبی ئەندێشەی ئەو شارە بوون کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر (١٧ی نۆڤەمبر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کران.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سە رهۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراوەتە پاڵیان لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە