دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە بریندار بوون

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەلکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بە سەختی بریندار بوون.

٢٧ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٩:٥٥

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەلکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بە سەختی بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (١٧ی دێسامبەری ٢٠٢٠)، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری هەنگەژاڵەی شاری بانە دەسڕێژیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ڕایگەیاند یەکێک لەو کۆڵبەرانەی بریندار بووە ناوی "جەمیل ئەحمەدپوور"ە و تەمەنی ٢٧ ساڵە کە خەڵکی گوندی حەوت تاشی بانەیە. قاچی ئەم کۆڵبەرە بە سەختی بریندار بووە.

شوناسی کۆڵبەرە بریندارەکەی دیکە تا ئێستا بۆ هەنگاو ئاشكرا نەبووە. ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری بانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە