دوو کەسی دیکە لە سنە و بۆکان دەستبەسەر کران و ژمارەی دەستبەسەر کراوان گەیشتە ٧٤ کەس

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شارەکانی بۆکان و سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بە هەژمار کرد

٦ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٣:٢٥

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شارەکانی بۆکان و سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بە هەژمار کردنی ئەم دوو حاڵەتەش ژمارەی دەستبەسەر کراوانی دوو حەوتووی ڕابردووی کوردستان بۆ ٧٤ کەس بەرز بوویەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی گوندی ”ئاڵی کەند“ی بۆکان بە ناوی سەردار محەمەد پوور لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٣ی ژانویەی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی سیروان ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١٦ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٧٤ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی تاران، کەرەج، کرماشان، سەوڵاوا، کەڵاتەرزان، مەریوان، سنە، بانه، سەقز، ڕەبەت، بۆکان، نەغەدە، پیرانشار و مەهاباد دەستبەسەر کراون کە پێنج کەسیان ئازاد بووە و ٦٩ کەسیان هێشتا دەستبەسەرن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە