دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە نزیکەی دوو حەوتوو پێش ئێستا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە.

١٧ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٦:١٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە نزیکەی دوو حەوتوو پێش ئێستا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢٨ی جولای ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هاووڵاتییەکیان بە ناوی “عەلی عەزیززاده” تەمەن ٥٢ ساڵ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی عەلی عەزیز زاده و ماڵەکەشیان پشکنیوە و پاشان دەستیان بە سەر مۆبایل، لەپتۆب و کۆمپیۆتەری ناوبراودا گرتووە.

بە تێپەڕینی نزیکەی دوو حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیران و هەروەها هۆکاری دەستبەسەر کرانی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە