دەستبەسەر کران و گوازرانەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

٢٨ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ٠٧:٥١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی گوندی ”ئەنبێ“ سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیە بە ناوی ”بێهزاد تەڵایی“ بۆ بەندی تەلاش ناسراو بە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێهزاد تەڵایی ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەر (٢٨ی سێپتامبر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و دوای تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ بەندخانە گوازراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، بێهزاد تەڵایی بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و پڕوپاگەندە بۆ گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییەکانی دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە