دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی لە سەوڵاوا و پیرانشار

هەنگاو: دوو هاووڵاتی دیکە لە کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێران دەستبەسەر و یەکێک لەوان دوای یەک مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.

١٩ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٠:٠٤

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتی دیکە لە کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێران دەستبەسەر و یەکێک لەوان دوای یەک مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٥ی فێوریەی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، هاووڵاتیەکی خەڵکی ئاوایی سلێنی سەر بە سەوڵاوایان بە ناوی ”موحسین ئەدوایی“ دەستبەسەر کردووە.

موحسین ئەدوایی لە ناوچەی چوارباخی مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و تا ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ڕاگیراوە.

لەلایەکی دیکەوە، کۆتایی مانگی سەرماوەز هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی کەمال ئازادداوەر“ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی چوارشەممە(١٧ی ڕێبەندان) دوای یەک مانگ و نیو بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە