دەستبەسەر کرانی سێ کۆڵبەر لە سنووری پیرانشار

هەنگاو:هێزە چەکدارەکانی ئێران شەوی پێنجشەممە، سی کۆڵبەری کوردیان دەستبەسەر و دەستیان بە سەر کەل و پەلەکانیاندا گرتووە.

١٩ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٢:٣٥

 

هەنگاو:هێزە چەکدارەکانی ئێران شەوی پێنجشەممە، سی کۆڵبەری کوردیان دەستبەسەر و دەستیان بە سەر کەل و پەلەکانیاندا گرتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، شەوی ڕابردوو پێنجشەممە (١٧ی جۆزەردانی ٢٧١٨/ ٧ی ژوئەنی ٢٠١٨) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری سپی رێزی پیرانشار، سێ کۆڵبەری کوردیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم سێ کۆڵبەرە دەستبەسەر کراوەی دوو برا بە ناوەکانی “ئیسماعیل و محەممەد پور سەعید کوڕی عەبدوڵڵا، دانیشتووی ئاوایی گەپلەسەن و هەروەها عەبدوڵلا ڕەسوڵ نژاد خەڵکی ئاوایی جلدیانی سەر بە شاری پیرانشار ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنیەکان دەستیان بەسەر ١٠ سەر ئەسب و کەل و پەلی ئەم کاسبکارانە گرتووە.

تا کاتی نوسینەوەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم سێ کۆڵبەرە لە دەستبەسەرگە ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە