دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتی لە شنۆ، ئورمیە و پیرانشار

هەنگاو: لە بەرەبەرەی نەورۆزی ئەمساڵ هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران سێ هاووڵاتیی کوردیان لە شارەکانی شنۆ، ئورمیە و پیرانشار دەستبەسەر کرد.

١ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٣:١٣

 

هەنگاو: لە بەرەبەرەی نەورۆزی ئەمساڵ هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران سێ هاووڵاتیی کوردیان لە شارەکانی شنۆ، ئورمیە و پیرانشار دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٩ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ٢٠ی مارسی ٢٠١٩)، هێزە ئەمنییەکانی ئورمیە لاوێکی کوردسیان بە ناوی ”سمکۆ جەعفەری“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی ئێران دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، ڕۆژی سێشەممە (٢٨ی ڕەشەممە / ١٩ی مارس)، هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٨ ساڵی خەڵکی پیرانشاریان بە ناوی ”ڕەحمان قاسمی“ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

هەمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ”ئاسۆ گەرمێنی“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە