دەستبەسەر کرانی شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری پیرانشار لانیکەم ٦ کەسیان دەستبەسەر کردووە کە یەکێکیان پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

١٢ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٩:٤٠

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری پیرانشار لانیکەم ٦ کەسیان دەستبەسەر کردووە کە یەکێکیان پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١ی مارسی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار لانیکەم ٦ کەسیان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا ئەو ٦ کەسەیان بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کردووە کە ناوەکانیان بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ سەید ئەحمەدی سابری خەڵکی پەسوێ ٢_ سەید مستەفا سابری (باوکی ئەحمەد) ٣_ عەبدوڵڵا حەسەن زادە خەڵکی پەسوێ ٤_ محەمەد ئیبراهیم زادە خەڵکی خورینج ٥_ سەلام بازرگانی خەڵکی پەسوێ ٦_ محەمەد ڕەسوول ئەلیاسی خەڵکی نەغەدە

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە سەید مستەفا دوای پێنج کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد و چارەنووسی پێنج کەسی دیکە نادیارە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەو پێنج هاووڵاتییە و یان ئە وتۆمەتانەی کە خراوەتە  پاڵیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە