دەستبەسەر کرانی ٢٧ هاووڵاتی کورد لە مانگی سێپتامبری ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٢٧ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران،

١١ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١١:١٦

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٢٧ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتامبری ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢٧ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢١ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، ١ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون. هەروەها ٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیش دەستبەسەر کراون و هۆکاری دەستبەسەر کرانی کەسێکیش نادیارە.


زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە دەستبەسەر کراون کە ١٢ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ٨ هاووڵاتی لە پارێزگای سنە، ٦ هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان و هاووڵاتییەک لە پارێزگای لوڕستان تۆمار کراوە.

شەش کەس لەو دەسبەسەر کراوانە ژن بوون کە یەکێکیان بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە