دەستبەسەر کرانی ١٥ هاووڵاتیی کورد لە مانگی ئاوریلی ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ئاوریلی ئەمساڵدا بە شێوەیەکی نێونجی هەر دوو ڕۆژ هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە.

١١ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢٠:١٥

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ئاوریلی  ئەمساڵدا بە شێوەیەکی نێونجی هەر  دوو ڕۆژ هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاوریلی ٢٠١٩ دا، لانیکەم ١٥ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا چالاکێکی ژن و ١٤ پیاو دەستبەسەر کراون.

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان

چالاکانی سیاسی: ١٤ حاڵەت کە دەکاتە ٩٣٪ی کۆی دەستبەسەر کراوەکان.

چالاکانی مەدەنی: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٧٪ی کۆی دەستبەسەر کراوەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سنە : ٢ حاڵەت.

پارێزگای ئورمیە: ١١ حاڵەت.

پارێزگای کرماشان: ١ حاڵەت.

پارێزگای خوراسان: ١ حاڵەت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە