دەستبەسەر کرانی ٢٨ هاووڵاتیی کورد لە مانگی مەی ٢٠١٨ دا

هەنگاو: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە مانگی مەیدا بە نیسبەت مانگی ئاوریل ٣٧٪ کەمی کردووە.

١٢ جۆزەردان ٢٧١٨، ٠٠:٠٢

 

هەنگاو: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە مانگی مەیدا بە نیسبەت مانگی ئاوریل ٣٧٪ کەمی کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی مانگی مەی ( مانگی ٥ی زایینی) لەسەر یەک ٢٨ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەند ەئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

ئەو ئامارە بە نیسبەت مانگی پێشوو واتە مانگی ئاوریل ١٧ حاڵەت واتە ٣٧٪ کەمی کردووە. لەمانگی ئاوریلدا ٤٥ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٧ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران، ٤ هاولاتی بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری، ٤ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و ٣ هاووڵاتیش بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراون.

هەروەها سێ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە ژن و ٢٥ کەسیشیان پیاو بوون.

زیاترین ڕێژەی دەستبەسەر کراوەکان کە ١٧ حاڵەت بووە لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە و لە پارێزگای کرماشان ٧، پارێزگای ئورمیە ٣ و لەپارێزگای ئیلامیش یەک حاڵەتی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییانی کورد تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی ”هەنگاو“ ٧ کەس لەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوانە بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٢١ کەسی دیکە لە بەندیخانەن و چارەنووسی هێندیکیشیان نادیارە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە