دەستبەسەر کرانی ٧ هاووڵاتیی کورد لە مەهاباد

هەنگاو: لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد، پێنج هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

٢١ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٢:٣٧

هەنگاو: لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد، پێنج هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی ”سوهراب قادرزادە“، ”سەلیم شێخە نژاد“، ”هێمن ئیسماعیلی“، ”ئومید قادری“ و ”خالید کاوڵانی“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پێنج هاوڵاتیە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

ڕۆژی شەممەی ڕابردووش دوو هاوولاتیی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی هۆشیار ئەمینی و شێرکۆ عەباس تاهیر هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کراون.

ئەو کەسانە پاش دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە