دەستبەسەر کرانی ٢٠ هاووڵاتیی کورد و سەپاندنی ٣٢ ساڵ بەندکران بەسەر حەوت کەس لە مانگی ئاوریلی ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی

١٤ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٢٠:٠٦


هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاوریلی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، چالاکی میدیایی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.


بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگای سنە دەستبەسەر کراون کە ١٧ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە و هاووڵاتییەک لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە.


هەروەا، لەو ماوەیەدا، ٧ هاووڵاتیی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سەرجەم حوکمی ٣٢ ساڵ و ٧ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران و لێدانی ٢٤ قامچییان بە سەردا سەپاوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە