دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٦ ساڵ لە شنۆ

هەنگاو: هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی شنۆ دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

٢٨ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٨:٢٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی شنۆ دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەزەبەری ٢٧٢١ (١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی ”بابخاڵاوێ“ی شنۆ بە ناوی عەبدوڵڵا شاداب تەمەن ٦٦ ساڵ دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ عەبدوڵڵا شاداب نەزانراوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم هاووڵاتییە بە ساڵاچووە نەخۆشیی دڵی هەیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە