دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە.

٦ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٣:٠٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٢٢ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”سیروان ئۆلنیا“ تەمەن ٣٥ ساڵ و دەستبەسەریان کردووە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئۆلنیا کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، سیروان ئۆلنیا ڕۆژی هەینی لە ڕێگای تەلفوونەوە پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە و ڕایگەیاندووە کە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و هاوکاری گرووپە ئیسلامییەکان دەستبەسەر و دواتر بۆ دەستەبسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراوەتەوە.

سیروان ئۆلنیا خێزاندار و باوکی منداڵێکی ٤ مانگە بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە