دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە سنە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

٢٤ بەفرانبار ٢٧٢٠، ٠٩:٥٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٩ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ئارام یووسفی تەمەن ٣٠ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارام یووسفی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هەوڵەکانی بنەماڵەی یووسفی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ڕۆڵەکەیان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە