دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

٣٠ خەرمانان ٢٧٢١، ٠٩:٢٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢١ (١٩ی سێپتامبری ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هاووڵاتییەکیان بە ناوی حەسەن قودرەتی تەمەن ٤٥ ساڵ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەسەن قودرەتی بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری و لە دووکانەکەی خۆیدا دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکرانی حەسەن قودرەتی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

جێگای ئاماژەیە کە حەسەن قودرەتی ٤٥ ساڵە، خێزاندار و باوکی پێنج منداڵە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە